مباپی هەڕەشە دەکات

کیلیان مباپی هێرشبەری پاریس سانجێرمان دەڵێت دەچینە ئەڵمانیا بۆ بردنەوە.

دواى شکستی پاریس بەرامبەر بایرن، مباپی هێرشبەری فەرەنسی جەختی کردەوە کە هێشتا ئەوان پاڵێوراون بۆ سەرکەوتن و بیر لەوە دەکەنەوە لە ئەڵمانیا براوە بن.

بەشێک لە وتەکانی مباپی

/ پێویستە ئیجابی بیركەینەوە و بەرەو پێش بچین كاتێك ڤار وتی گۆڵەكەی من دروست نییە كەواتە دروست نەبوو

/ دەچینە ئەڵمانیا بۆ بردنەوە و سەركەوتن

/ كارێكی زۆرم كرد بۆ ئەوەی بتوانم بەشداریی یارییەكە بكەم بە دڵم نەبوو بەڵام هەرباش بوو

/ دەبێت بیر لە شێوازیی یاریكردنمان بكەینەوە لە تایمی دووەمدا دەبێت لەسەر ئەو شێوازە بەردەوام بین

/ بۆمان دەركەوت تایمی دووەم دەتوانین سەركەوین بەسەر بایرندا

/ هەول دەدەین یاریی گەڕانەوە لێیان ببەینەوە

بابەتی پێشتر

ئەو کەسەی بە چەقۆ هێرشیکردە سەر هاوپۆلەکەی دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

ڕاهێنەرەکەى پاریس دڵتەنگە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share