كەسێك لەسەر دزینی 11 جووت باڵندەی كۆكتێل دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیەنێت، كەسێك بە تۆمەتی دزینی 11 جووت باڵندەی كۆكتێل دەستگیركرا.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سەردانی بنكەی پۆلیسی حاجیاوای كرد بە مەبەستی تۆماركردنی سكاڵا كە بە ووتەی خۆی 11 جووت باڵندەی جۆری كۆكتێلی لێدزراوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ كراوەتەوە كە بە بڕیاری دادوەر و بەسوود وەرگرتن لە كامێراكانی چاودێری كەسێك دەستگیربكەن كە لە دایكبووی ساڵی 2003 بووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەكەدا دانی ناوە بە تاوانەكەیدا كە هەڵساوە بە دزینی باڵندەی گرانبەها لە دوكانێكی بازاڕی قەزای حاجیاوا و بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

سکاڵایەک دژی وەزارەتی شەهیدان رادەستی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی دەکرێت

بابەتی دواتر

ئەم هەڵسوكەوتانە لە بەیانیاندا هاوكارت دەبن بۆ كێش دابەزاندن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گواستنەوەی سلێمانی: ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانین هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێین

بەرپرسێكی بواری گواستنەوە رایدەگەیەنێت، ئەگەر سەرجەم سێکتەرەکان پارەداربکرێن، دەتوانن هێڵی میترۆ و شەمەندەفەریش دابنێن. لەگەڵ ئەوەی شەقامەکان قەرەباڵغییەکی…
Total
0
Share