پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا دەستپێدەكات

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم رایدەگەیەنێت، مانگی سێی ئەمساڵ پێشكەشكردن بۆ خوێندنی ماستەر و دكتۆرا دەستپێدەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ سێشەمە بەسەرپەرشتیی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامادەبوونی بریكاری وەزارەت و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتیی فەرمانگەكانی وەزارەت، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بۆ هەڵسەنگاندنی پلانی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا و دبلۆمی باڵا بەڕێوەچوو و بڕیاردرا لە مانگی سێی ئەمساڵ پڕۆسەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا دەستپێبكات.

لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دووپاتیكردەوە، پلان و كارنامەی كاركردنی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ئەوەیە باشتر زانكۆكان خۆیان بۆ پەرەپێدانی سێكتەری خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ئامادەبكەن، بۆ ئەمەش ئاماژەی بە قۆناغەكانی دەستپێكردنی خوێندنی (ماستەر، دكتۆرا، دبلۆمی باڵا) كرد و رایگەیاند، “بەو پەڕی لێپرسراویەتییەوە لە ڕابردوو و داهاتوودا كاردەكەین بۆ چەسپاندنی بنەماكانی دادپەروەری و یەكسانی و شەفافییەت لە پڕۆسەی خوێندنی باڵادا، بە شێوەیەك بتوانین دەستەبەری ڕەخساندنی زۆرترین و باشترین دەرفەت بۆ پێشكەشكاران بڕەخسێنین”.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا بەشێوەیەكی ورد پلانی خوێندنی باڵای (ماستەر، دكتۆرا، دبلۆمی باڵا) لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنی لەبارەوە كراو لە ئەنجامدا بڕیاردرا لە مانگی سێی ئەمساڵ پڕۆسەی پێشكەشكردن بۆ خوێندنی باڵا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكات.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاشیدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی ئامادەكارییەكان لە داهاتووییەكی نزیكدا قۆناغ بەندی پڕۆسەی خوێندنی باڵا لە رووەكانی پلان و ژمارەی كورسییەكان و ماوەی پێشكەشكردن و كاتەكانی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و راگەیاندنی ئەنجامەكان و دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندن رادەگەیەنرێت.

بابەتی پێشتر

بڕیارێکی دیکە لەبارەی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران درا

بابەتی دواتر

سودانی بڕیارێكی نوێی بۆ جێگیركردنی نرخی دۆلار دەركرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی 10 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەڵێت، “به ‌تۆمه‌تی‌ ئاژاوه‌ نانه‌وه‌ و دروستكردنی‌ پشێوی ‌‌و برینداركردنی‌ هاوڵاتییه‌ك به ‌چه‌قۆ، مه‌فره‌زه‌كانی‌…
Total
0
Share