کۆنترۆڵی جۆری لەبارەی ئەو شرووبەی ژمارەیەک منداڵی کوشتووە روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنترۆڵی جۆریی دەرمان لە هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە ئەو شروبەی بووەتەهۆی گیانلەدەستدانی 18 منداڵ بڵاوکردەوە رایگەیاندووە، “ئەو جۆرە شرووبە لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە”.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، “هاوڵاتییانمان ئاگاداردەکەینەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی هەواڵێک لە چەند پەیج و ماڵپەڕێک لە ناوخۆ و دەرەوە سەبارەت بە دەرمانێک کە 18 منداڵ لە وڵاتی ئۆزبەکستان گیانیان لە دەستداوە دوای بەکارهێنانی دەرمانەکە، ناوی دەرمانەکە (Dok-1Max syrup)یە کە لە وڵاتی هیندستان بەرهەمهاتووە لەلایەن کارگەیەک بەناوی Marion Biotech.

راشیگەیاندووە، “دوای بە دواداچوونی وردی زانستی و پیشەییانەی خۆمان بۆ هاوڵاتییانمان روونیدەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک لەکوردستان بوونی نیە و بەهیچ جۆرێک هاوردەی کوردستان نەکراوە و هیچ بەرهەمێکی ئەو کارگەیە لە هەرێمی کوردستان نییە و  رێگەپێدراو نییە و کارگەکەش تۆمارنەکراوە”.

سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی 18 منداڵ کۆنترۆڵی جۆری ئاشکرایکردووە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەیەکی ژەهراوی بەناوی Ethylene glycol لەناو دەرمانەکە کە دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی ئەندامێک یان چەند ئەندامێکی لەش بە تەواوی.

بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان، دڵنیایی تەواو دەداتە هاوڵاتییان لە کوردستان کە بەردەوام لە بەدواداچوونی ورد و زانستییانەدا دەبێت سەبارەت بەم بابەتە لەناو دەرمانخانەکان و کۆگاکانی دەرمان بە مەبەستی بنەبڕکردنی دەرمانی بێ سەرچاوە و قاچاخ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی سلێمانی: هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەمان وەرنەگرتووە

  بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕە دەرمانێکی زیادەیان وەرنەگرتووە، ئەوەی وەرگیراوە تەنها بەشەدەرمانی پارێزگاکەیە. لە ڕاگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

چین لەدوای 2020ـەوە ئەمڕۆ بەرزترین ژمارەی تووشبوونی بە کۆرۆنا تۆمارکرد.. 25 ملیۆن کەس لە کەرەنتینەدان

دەسەڵاتی تەندروستیی وڵاتی چین ڕایگەیاند، لەمڕۆدا 13 هەزار و 146 تووشبووی کۆرۆنایان تۆمارکردووە، ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لەدوای شەپۆلی…
Total
0
Share