چوار تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکران

له ‌هه‌ڵمه‌تێكی‌ مه‌فره‌زەكانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاواندا لە سلێمانی چوار تۆمه‌تبار به ‌تۆمه‌تی‌ دزیكردن ‌و ساخته‌كاری‌‌ و هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێمۆڵه‌ت ده‌ستگیركران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، “له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانەوە، تۆمه‌تبار (ش، ن، ح) ده‌ستگیركرا كه‌ له‌ نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ساخته‌كاری ‌و هەریەک لە بنكه‌کانی پۆلیسی‌ سه‌را و ئازادی ‌‌و به‌ختیاری،‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ و له‌لایه‌ن دادگاوه‌ داواكراو بووه‌.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتییەكە، له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕی شاری سلێمانی، تۆمه‌تبار (ح، ق، و) ده‌ستگیركرا كه‌ سێ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ هه‌بووه‌ به ‌تۆمه‌تی‌ ئه‌نجامدانی‌ تاوانی‌ دزیكردن كه‌ بڕی‌ 22 ملیۆن دیناری‌ دزیوه‌.

ئاشكراشیكردووە كە له ‌میانه‌ی‌ هه‌ڵمه‌تێكی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ‌و نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ناوبازاڕ و نووسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ رزگاری‌ بۆ ناوبازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كانی سلێمانی، توانرا دوو تۆمه‌تبار به ‌ناوه‌كانی‌ (م، ك، ج – ش، ف، ح) ده‌ستگیربكرێن به ‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڵگرتنی‌ چه‌كی‌ بێمۆڵه‌ت، هه‌ر له ‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی‌ زۆر چه‌قۆ و ئامێری‌ بڕه‌ڕدا”.

بابەتی پێشتر

کارکردن لە پڕۆژەی پاکكردنەوەی ئاوی دەربەندیخان دەستپێدەكاتەوە

بابەتی دواتر

دوای تویتەر نۆرەی مانچستەر یونایتدە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share