بەهای دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە

ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی گەیشتە 154 هەزار دینار.

سەرباری بڕیاری حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، لە بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراودا بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.

لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕكردنی دراودا، بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە سەرووی 151 هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوە دەكرا، بەڵام لە ماوەی دوو كاتژمێردا بە چەند قۆناغێك بەهاكەی زیاتر بەرزبووەوە و كەمێك لەمەوبەر لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەولێر و سلێمانی، بەهای 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار.

بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی بەهای دۆلار هاوكاتە لەگەڵ دەستپێكردنی فرۆشتنی دۆلار بە گەشتیاران بە كەمتر لە نرخی بازاڕ كە بۆ هەر 100 دۆلاری ئەمریكی، 132 هەزار دینار دیاریكراوە.

بابەتی پێشتر

بە وێنە.. گۆڕستان و مۆنیومێنتی قوربانییانی ئێزدی

بابەتی دواتر

كەشناسی: سبەینێ بەفر و بارانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share