بە بەهای 3.2 ملیۆن دۆلار پەمپی لەكاركەوتوو لە ئەمریكاوە هاوردەكراوە

بە بەهای سێ ملیۆن و 216 هەزار دۆلار، پەمپی نەوت لە ئەمریكا كڕدراوە، بەڵام دوای گەیشتنیان بە عێراق دەركەوتووە پەمپەكان كارناكەن.

“گەندەڵییەكە” دەستەی دەستپاكی ئاشكرایكرد و دەڵێت، پەمپەكان بۆ كۆمپانیای نەوتی بەسڕە هاوردەكراون، دوای سەردانی تیمێكی دەستەی دەستپاكی بۆ كۆگاكانی كۆمپانیای نەوتی بەسڕە لە رومێلە، دۆسیەكە ئاشكرابووە.

ئاشكراشیكردووە، پەمپەكان ژمارەیان 27 دانە بووە و كۆمپانیایەكی ئەمریكی دابینیكردوون، دوای پشكنین دەركەوتووە لەكاركەوتوون و بێكەڵكن.

بەپێی راگەیەندراوی دەستەی دەستپاكی، پەمپەكان چەندین گرفتیان هەیە، لەوانە كونبوون، خراپیی جۆر و شێوازی لەحیمكردنیان و هەڵوەرینی بۆیەكەیان، سەرباری ئەوەش 80%ـی تێچووەكەیان دراوە كە بریتییە لە سێ ملیۆن و 216 هەزار دۆلاری ئەمریكی.

بابەتی پێشتر

ئەمریکا لەبارەی گەیاندنی هاوکاری بە سوریا داوایەک لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

بابەتی دواتر

وەستانی کرۆکی زەوی لە سوڕانەوە بووەتە هۆی مەترسیی گەورە.. پەیوەندیی چیە بە بومەلەرزەکەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share