لە سلێمانی سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستكراوە بە دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراك بەسەر هاوڵاتییان و دەشڵێت، هەر كاتێك حكومەتی عێراق بڕیاریدا راستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی دووەم سەبەتەی خۆراك دەكەن.

شەوكەت محەمەد بەڕێوەبەری كۆمپانیای خۆراك لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ئەمساڵدا لە شاری سلێمانی دەستكراوە بە دابەشكردنی یەكەم سەبەتەی خۆراك لە رێگای بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتییاندا كە لە شەش ماددە پێكهاتووە لەوانە( برنج، شەكر، زەیت، دۆشاو، نيسك و لەتكە نۆك).

راشیگەیاند، هەر كاتێك حكومەتی عێراق بڕیاری دابەشكردنی دووەم بەشە خۆراكی دا ئێمەش دەست بەدابەشكردنی بەسەر هاوڵاتییاندا دەكەین و ئەو بڕە ئاردە سفرەی كە باسدەكرێت تایبەتە بە چاودێریی كۆمەڵایەتیی و لە عێراق دابەشدەكرێـت و تائێستا لە هەرێمی كوردستان جێبەجێنەكراوە.

بابەتی پێشتر

هەردوو نەخۆشخانەی بەخشین و ئینتەرناشناڵ داخران

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس لە "فیۆلا"ی بردەوە و سەرکەوت بۆ پلەی (9)

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share