وتەبێژی كازمی: 42 چەكداری داعش لە موسڵ كوژران

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان ئاشكرایكرد، “42 چەكداری ڕێكخراوی داعش لە باشووری موسڵ كوژران.”

لە ڕاگەیاندراوێكدا لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی مستەفا كازمی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 13ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “هێزەكانی دژەتیرۆر لە هەڵمەتی ڕاوەدوونانی پاشماوەكانی داعش لە موسڵ، هێرشیانكردووەتە سەر كەرتی دجلە لە باشووری موسڵ كە چەكدارانی داعش تیایدا چالاكن.”

ڕوونیشیكردەوە كە “دوای شەڕێكی سەختی دووڕۆژە لەگەڵ چەكدارانی داعشدا، ئەو چەكدارانە پاشەكشەیان كردووە بۆ تونێل و ئەشكەوتەكانیان، هێزەكانی دژەتیرۆر دوایان كەوتوون و توندیی ڕوبەڕوبوونەوەكان گەیشتووەتە ڕادەی بەكارهێنانی ڕومانە، بۆیە ژمارەیەك لەو چەكدارانە لەناو تونێل و ئەشكەوتەكاندا كوژراون.”

بە وتەی لیوا یەحیا ڕەسوڵ، لە شەڕەكانی ئەمڕۆ و دوێنیدا 42 چەكدار و سەركردەی داعش كوژراون، لەناویاندا والیی كەرتی دیجلە كە بە “بەڕا” ناسراوە، لەگەڵ “ئەبو محەمەد”ی جێگری و “ئەبو سەیاف” بەرپرسی ڕاگەیاندنی كەرتی دجلە و جێگرەكەی.

بابەتی پێشتر

شنگال.. بەغداد هێزی زیاتر بڵاودەكاتەوە و ئاوارەكان دەگەڕێندرێنەوە

بابەتی دواتر

پێنج ڕۆژە ئاگری بیرە نەوتییەكانی كەركوك نەكوژێندراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share