بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە تاقانەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە تاقانەكانی كیمیابارانی هەڵەبجە كرد.

لە دیدارێكدا كە نوخشە ناسیح، قائیمقامی هەڵەبجە و وەهاب هەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی تەندروستی و ژیانی تاقانەكانی هەڵەبجە و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی كرا و لە چەند خاڵێكدا تاقانەكان خواست و داواكارییەكانیان خستەڕوو.

لە بەرامبەردا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پشتیوانی خۆی و یەكێتی بۆ داواكارییەكانیان خستەڕوو و رایگەیاند، “ئێوە رۆڵەی ئێمەن و لە هەموو قۆناغەكانی ژیاندا لەگەڵتان دەبین و پشتیوانتانین، كار لەسەر هەموو داواكارییە ڕەواكانتان دەكەین و نوێنەرانمان لە هەرێم و بەغداد بەدیهێنەری مافەكانتان دەبن و ئەو خوشك و برایانەشمان كە تەندروستییان ناجێگیرە و پێویستییان بە هاوكاری هەیە، بێگومان بەدەنگەوەهاتنی خێرامان دەبێت و لەخزمەتتاندا دەبین”.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ ئاماژەی بە مێژووی خەبات و قوربانییەكانی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەكان كرد و وتی، “بە درێژایی مێژوو هەڵەبجەییەكان نموونەی خەبات و تێكۆشانبوون لەپێناو كوردستان و لەرووی فەرهەنگیشەوە مێژوویەكی درەوشاوی هەیە. وتیشی، كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ هەمیشە لە یادەوەریماندا ئامادەیی هەیە و هەموو خزمەتەكانی ئێمە بارتەقای قوربانییەكانی ئێوە نییە، بۆیە بەڵێنتان پێدەدەم هەرشتێك لە تواناماندا بێت بۆ خزمەتی ئێوە ئەنجامی دەدەین”.

بابەتی پێشتر

حەمدیە جاف كێیە؟.. چیرۆكی ئەو ژنەی بە تۆمەتی گەندەڵی راپێچی زیندان كرا

بابەتی دواتر

پێنج یاریزانی چێڵسی بۆ فرۆشتن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share