یەکێتیی پیاوان: ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە

سەرۆکی یەکێتیی پیاوان، رایگەیاند، ساڵی رابردوو 611 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە توندوتیژییان بەرامبەر کراوە.

بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە ساڵی رابردوودا لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان 611 سکاڵا لەلایەن پیاوانەوە تۆمارکراوە کە ژنەکانیان توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامداون.

وتیشی، “پیاوانی هەرێمی کوردستان لە ساڵی رابردوودا رووبەڕووی چەندین گرفتی خێزانی بوونەتەوە کە بەشێکی زۆریان بە هۆکاری ئابوری و قەیرانی دارایی بووە”.

 

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆمۆ: هیچ دانوستانێکمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان نییە چونکە بە نایاسایی نەوتەکەیان دەفرۆشن

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆی بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ڕەتکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە…
Total
0
Share