بانكی ناوەندی خستنەڕووی دۆلاری زیادكرد

بانكی ناوه‌ندیی عێراق خستنه‌ڕووی دۆلاری به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادكرد و ئەمڕۆ گەیاندییە زیاتر لە 305 ملیۆن دۆلار.

بانكەكە ئەمڕۆ خشتەیەكی لەبارەی ئەو دۆلارانەوە بڵاوكردەوە كە ئەمڕۆ خستوونیەتەڕوو و كۆی گشتی دەكاتە 305 ملیۆن و 406 هه‌زار و 305 دۆلار.

بەپێی خشتەكە فرۆشی دۆلار بە نەقدی 47 ملیۆن و 900 هەزار دۆلار، حەواڵەش بۆ دەرەوە 257 ملیۆن و 506 هەزار و 95 دۆلارە.

لە ئاكامی زیادبوونی خستنەڕوودا دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و (كاتی ئامادەكردنی ئەو هەواڵە) 100 دۆلار گەیشتە 148.000 دینار لە بۆرسەی سلێمانی و هەولێر و 145.000 دینار لە بەسڕە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ باسکردنی مووچە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات

بەپێی سەرچاوەیەک، کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەبێ باسکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کۆتاییهات. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک، ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share