روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكانەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەنگۆی بردنە دەرەوەی نەوتی هەرێم بە قاچاغ و فرۆشتنی بە ئیسرائیل رەتدەكاتەوە.

وەزارەتەكە لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت، لەم چەند رۆژەی دواییدا، چەند كەسێك لە دەزگا میدیا عێراقییەكانەوە بانگەوازی ئەوە دەكەن گوایە نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی تانكەرەوە بەقاچاغ دەبرێتە دەرەوە و بە وڵاتی ئیسرائیل دەفرۆشرێت. “بەتوندی ئەم بانگەوازە جەواشەكارییانە رەتدەكەینەوە و بە هەوڵی ناحەزانی سەقامگیری و رێكەوتنی نێوان عێراق و كوردستان هەژماری دەكەین”.

سامانە سروشتییەكان جگە لەوەی دووپاتیدەكاتەوە ئەو جۆرە لێدوانانە “هیچ بنەما و راستییەكی تێدا نییە” دەشڵێت، لەكاتێكدایە كە هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانن و “تەنها ئامانج لێی تێكدانی ئەو هەلە زێڕینەیە كە لەدوای پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی كێشەكان رەخساوە”.

روونیشیدەكاتەوە، نەوتی هەرێم بە تەواوی لە رێگای بۆری و لە ژێر وردبینیی کۆمپانیای بێلایەنی (دیلۆیتی) نێودەوڵەتی هەناردە دەكرێت و وەزارەتەكەیان هەموو کاتێک رێز لە دەستووری عێراقی فیدراڵ و یاساكان دەگرێت.

بابەتی پێشتر

باشترین ئایین کامەیە؟

بابەتی دواتر

روسیا ئامادەیی بۆ دانوستانی بێمەرج لەگەڵ ئۆکرانیا راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share