بومەلەرزەیەک بوشەهری هەژاند

بومەلەرزەیەک پارێزگای بوشەهری لە باشووری رۆژئاوای ئێران هەژاند.

ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 قەزای دەشتی لە پارێزگای بوشەهر هەژاند.

جەختیشیکردەوە، تا ئێستا دەزگا پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرانەکردووە.

لە پارێزگای بوشهەری ئێران یەکێک لە گەورەترین وێستگە ئەتۆمییەکانی وڵاتەکە بوونی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەرعا.. بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو ژمارەیەك منداڵ بریندار بوون

سێ منداڵ بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراوەوە كە لە پاكەتێكی شیرینیدا دانرابوو، برینداربوون. بەگوێرەی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ شەممە…
Total
0
Share