وەزارەتی دەرەوەی ئێـ.ـران: هێزەکانمان هێرشیانکردە سەر ئەو پێگانەی ئەمریکا کە سەرچاوەی هێرشەکان بوون

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، دوودڵ نابین لە بەرگریکردن و هێزەکانمان وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەدەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاگەیەنداوێکدا ئاشکرایکرد، سوپای ئەمریکا لەسەر بنەمای ئەوەی ئێمە کۆپتەرێکی ئەپاچیمان لە گەرووی هورمز خستووەتەخوارەوە، هێرشیانکردە سەر چەند ناوچەیەک لە باشووری وڵات، هەروەها هێزەکانمان لە ناوچەکەدا هێرشیانکردە سەر ئەو پێگە سەربازییانەی ئەمریکا، کە سەرچاوەی هێرشەکان بوون دژ بە ئێـ.ـران.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەمانەوێت جارێکی دیکە بیری هەموو وڵاتانی ناوچەکەی بخەینەوە، کە ئەرکە لەسەریان ڕێگری لە ئەمریکا بکەن لەوەی خاکەکەیان دژی ئێمە بەکاربهێندرێت.

باسی لەوەشکردووە، دوودڵ نابین لە بەرگریکردن لە خۆمان و بە ئامانجگرتنی ئەو شوێن و پێگانەی کە دژ بە ئێمە بەکاردەهێنرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لە دەرەوەی سنوورەكانی هەسەدە داعشییەكان دەپارێزرێن و ‏دەخزێنرێنە گروپە چەكدارەكانەوە

مەزڵوم عەبدی بە گوومانەوە لە شوێنی كوژرانی بەغدادی و جێگرەوەكەی دەڕوانێت، دەڵێت، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە داعش لە…
زیاتر ببینە

بەهۆی بڕیارێكی تاڵیبانەوە مامۆستایانی زانكۆی كابول دەستلەكاردەكێشنەوە

بزوتنەوەی تاڵیبان، گەنجێك كاندیددەكات بۆ پۆستی سەرۆكی زانكۆی كابول، مامۆستایانی زانكۆكە گەنجەكە بە “بێئەزموون” پێناسەدەكەن و دەستلەكاردەكێشنەوە. بەپێی…
Total
0
Share