بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەكات بەهۆی بارینی بەفرێكی زۆرەوە و دروستبوونی شەختە و بەستەڵەكی شەقام و رێگاوبانەكان لە ناوچە شاخاوییەكان لە ئێستادا بەربەست و مەترسیدارن بۆ شۆفێری و زۆر پێویست نەبێت ئەو رێگایانە بەكارنەهێنن.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ ئەوەی ئاستەنگی بۆ شۆفێران دروستنەبێت لەبەر پێویستیی زۆر نەبێت ئەو ڕێگانە بەكارمەهێنن و سەرجەم تیمەكانی هاتوچۆی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بۆ هەر حاڵەتێكی لە ناكاو پەیوەندی بە كۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی ژمارە 188ەوە بكەن.