ئیتۆ شوێنگرەوەی مێسی و باشترینی نێوان مۆرینیۆ و گواردیۆلا دیاریدەکات

ئیتۆ شوێنگرەوەی مێسی و باشترینی نێوان مۆرینیۆ و گواردیۆلا دیاریدەکات

ساموێل ئیتۆ، ئەستێرەی دێرینی هەڵبژاردەی کامیرۆن و یانەکانی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان بۆچوونی خۆی لەبارەی شوێنگرەوەی لیۆ مێسی و پرسی باشترین ڕاهێنەرەوە ئاشکرادەکات.

بەورەکەی کامیرۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەبارەی ئانسو فاتی-یەوە بە “سپۆرت بایبڵ”ی ڕایگەیاندووە، ” کارێکی ناوازەی کردووە، سوپاس بۆ یانەکەی کە بەباشی پاڵپشتیانکردووە، پێویستیشە بەباشترین شێوە لەبەرەوپێشچووندا ئاگاداریبن”.

هەروەها لەبارەی شوێنگرتنەوەی مێسی بە ئانسو فاتی لە داهاتوودا، دەڵێت، ” با هیوابخوازین لە داهاتوودا فاتی ببێتە ئەو یاریزانەی تاجی شاهانەی مێسی لەسەردەنێت”.

لە وەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی گواردیۆلا و مۆرینیۆ دەڵێت، ” من زیاتر لەگەڵ شێوازی مۆرینیۆ کارلێکم دەکرد، مۆرینیۆم پێباشترە، گواردیۆلا ڕاهێنەرێکی گەورەیە، بەڵام دەتوانم بڵێم هیچ ڕاهێنەرێک لە جیهاندا لە بڕواپێهێنان و بەگەڕخستنی وزەی یاریزاناندا هاوشێوەی پۆرتوگالییەکە بەتوانا نییە”.

ئیتۆ لە ساڵانی 2006 تاوەکو 2009 لە یانەی بەرشلۆنە یاریکرد و دواتر لە هاوینی 2010 ڕوویکردە یانەی ئینتەرمیلان و لەژێر چاودێری هەردوو ڕاهێنەر، گواردیۆلا و مۆرینیۆ کاریکردووە.

بابەتی پێشتر

ئاسیاسێڵ داوای ڕوونكردنەوە لە وەزارەتی دارایی دەكات

بابەتی دواتر

ئەنچلۆتی گڵۆپی سەوزی بۆ ئاڵوگۆڕێکی گەورەی نێوان ئێڤەرتۆن و ڕۆما داگیرساندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share