رۆژنامەی سەباح: هەرێم پابەندنەبێت سیناریۆی توند لەدژی دەگیرێتەبەر

لیژنەی نەوت و غازی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، رێوشوێنی توند بەرامبەر هەرێمی كوردستان دەگیرێتەبەر ئەگەر پابەندنەبێت بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی لەبارەی رادەستكردنی نەوت، وەك ئەوەی رۆژنامەی سەباح بڵاویكردووەتەوە.

رۆژنامە نیمچە فەرمییەكەی عێراق لە زاری زەینەب موسەوی، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز و سامانە سروشتییەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەرێم پێویستە پابەندبێت بە بڕیارەكانی دادگا تایبەت بە كاری كۆمپانیا بیانییەكان لەبواری نەوتدا.

“لەكاتێكدا ئەگەر هەرێم سەرپێچیی ئەو بڕیارانە بكات، بەغداد سیناریۆی نوێی هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵیدا و زۆریش توند دەبێت” بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە.

لە 15ی شوباتی ساڵی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە نادەستووریی بوونی یاسای نەوت و گازی حكومەتی هەرێمی كوردستان ژمارە 22ی ساڵی 2007 و رەتكردنەوەی، پابەندكردنی هەریم بە رادەستكردنی تەواوی بەرهەمی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكان و پابەندكردنی حكومەتی هەرێم بە رێگەدان بە وەزارەتی نەوتی عێراق و دیوانی چاودێریی دارایی ناوەندی بە پێداچوونەوە بە سەرجەم گرێبەستە نەوتییەكاندا.

رۆژنامەكە لە زاری سەباح علو، شارەزای بواری وزە رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی بە نایاسایبوونی وەبەرهێنان لە وزەدا لەلایەن هەرێمەوە دەستووری بوو و، درەنگ كەوت بەهۆی لاوازیی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكان.

وتیشی، “پێویستە ناوەند هەرێم بەرنامەیەكی یەكگرتوو دابڕێژن بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پەلەبكرێت لە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز”.

بابەتی پێشتر

گیانلەدەستدان بەهۆی بومەلەرزەکەوە لە تورکیا و سوریا 16 هەزار کەسی تێپەڕاند

بابەتی دواتر

فڕۆکەیەکی نوێی ناسا هیچ دەرچەیەکی بینین بۆ ستافی فڕۆکەوانی تێدا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share