دیمەشق ئەمریکا بە بردنی نەوتی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ عێراق تۆمەتبار دەکات

لەماوەی ئەمساڵدا ئەمە بۆجاری سێهەمە کە حکومەتی سوریا ئەمریکا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بەوە تۆمەتبار دەکات کە نەوتی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی تەنکەرەوە ڕەوانەی عێراق دەکەن و لەوێشەوە ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سوری، “لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا بەهاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات نەوتی کێلگەکانی پارێزگای حەسەکە لە ڕێگەی خاڵی سنوری الولیدەوە ڕەوانەی پارێزگای قائیم کراوە لە عێراق و پاشان لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ ساخکردنەوە”.

هەواڵی ئاژانسە سورییەکە ئاماژە بەوەدەکات کە سەرچاوە ناوخۆییەکان لە گوندی السویدییەوە ڕایانگەیاندووە کە کاروانێکی سوپای ئەمریکا کە ئۆتۆمبیلی سەربازی تێدابووە و ژمارەیان 85 ئۆتۆمبیل بووە گەیشتوونەتە عێراق و لەگەڵ خۆیان نەوتی سوریایان بردووە.

بە وتەی سەرچاوە ناوخۆییەکان کە ئاژانسە بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە 16 ئۆتۆمبیلی سەربازیش تا سنوری عێراق پارێزگاری لە کاروانەکە کردووە.

پیشتریش وەزارەتی دەرەوەی سوریا داوای لە نەتەوەیەکگرتووەکان کردبوو کە ڕێگە لە بردنی نەوتی سوریا بگرن، چونکە بەپێی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەم پرسە قبوڵنەکراوە.

سوپای ئەمریکا هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکراتکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و تا ڕۆژهەڵاتی ڕوباری فورات کێڵگە نەوتییەکان کۆنترۆڵکران، بە وتەی حکومەتی سوریا لە ٪80 نەوتی سوریا لەژێر دەسەڵاتی هەسەدە و ئەمریکادایە.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. ساختەكارێك كە خۆی بە دادوەر ناساندووە دەستگیركرا

بابەتی دواتر

پاریس هاوکێشەی دیپای لە بەرشلۆنە ئاڵۆزدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دراوە بیانییەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ جێگیرە. لە بازاڕی…
Total
0
Share