شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک وتەى ماتیاس مێسی براى لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی هەموو پێگە ئەلیکترۆنییەکان و سایتە جیهانییەکانی داگیرکرد.
ماتیاس هێرشی زۆری کردە سەر بەرشلۆنە و باسی لەوە کرد کە بەهۆی مێسی برایەوە بەناوبانگ بووە.
جگە لەوەش وتی کە هەرگیز ناگەڕێنەوە بۆ بەرشلۆنە تا لاپۆرتا سەرۆک بێت.
کاردانەوەى وتەکانی ماتیاسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە قسەکانی پەشیمان بووەوە.
ماتیاس دەڵێت ئەوەى دوێنێ کۆبونەوەیەکی هاوڕێیانە و قسەى نێوان خۆمان بووە و بەرشلۆنە هەمیشە یانەیەکی گەورە بووە و داواى لێبوردن لە هاندەرانی بەرشلۆنە دەکەم لەسەر ئەو قسانەى کردم.