رێكخراوێكی ئەمریكی: كێشەی ئابوریی عێراق دراوی كاغەز و لاوازی ئینتەرنێتە

رێكخراوێكی ئەمریكی دەڵێت، كێشەی گەورە كە رووبەڕووی ئابوریی عێراق دەبێتەوە ئەوەیە كە تائێستا مامەڵە بە كاغەز دەكات.

رێكخراوی (ئاڕ ئۆ دەبلیۆ)ی ئەمریكی لە شیكارییەكیدا دەڵێت، جیهانی ئەمڕۆ و تەنانەت وڵاتانی تازەگەشەندووش، سەركەوتووبوون لە پەیڕەوكردنی سیستمی ئاڵوگۆڕی دارایی ئەلیكترۆنی لە مامەڵەكانی رۆژانەدا، ئەو پرسەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو پشتبەستنی بە دراوی كاغەز كەمكردووەتەوە و هەلێكی گەورەی بۆ ئابوریی وڵاتان فەراهەمكردووە.

روونیشیكردووەتەوە، ئەو جۆرە مامەڵەیە ئابوریی وڵاتانی تا رادەیەكی زۆر لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی خستنەڕوو و خواست لەنێو بازاڕدا پاراستووە، ئەمەیان بەسەر عێراقدا پەیڕەونابێت چونكە “كاغەز پادشایە”.

رێكخراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، هاوڵاتییانی عێراق متمانەیان بە سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی یان بانكەكان نییە، تەنها نزیكەی 5%ی هاوڵاتییانی عێراقی ئەژماری بانكییان هەیە.

دەشڵێت، عێراق بەشێوەیەكی گەورە پاشەكشەی كردووە بەهۆی لاوازی یان نەبوونی تەواوەتی سیستمی پارەدانی ئەلیكترۆنی.

بەپێی رێكخراوەكە هۆكارەكەشی تەنها نەبوونی متمانە نییە بە بانكەكان، بەڵكو هۆكارێكی دیكەشی لاوازیی ژێرخانی عێراقییە تایبەت بە پەیوەندییەكان و روونیكردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی حكومەتی عێراق رێگەیداوە بە 15 پێگەی ئاڵوگۆڕی ئەلیكترۆنی، بەڵام نەبووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕیی ئەلیكترۆنی، بەهۆی لاوازی تۆڕەكانی ئینتەرنێتەوە.

بابەتی پێشتر

دۆلار دواڕۆژی ئابوریی عێراق بەرەو کوێ دەبات؟

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر: رێگای هەولێر- پیرمام لە بەستۆرەوە بەستوویەتی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بڕیاری دەستگیرکردنی ترەمپەوە ڕونکردنەوە دەدات

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەبارەی بەڕێوەچوونی دۆسیەی دەستگیرکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دۆسیەکە…
Total
0
Share