دانەغاز: لە 2022ـدا 64 ملیۆن دۆلارمان لە هەرێم وەرگرتووە

كۆمپانیای دانەغازی ئیماراتی دەڵێت، لە ساڵی 2022ـدا 64 ملیۆن دۆلاری وەك شایستەی دارایی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.

لە راگەیەندراوێكی كۆمپانیای دانەغازدا هاتووە، ئەو پارانەی وەك شایستەی دارایی لە ساڵی 2022ـدا لە هەرێمی كوردستان و میسر وەرگیراون، بریتین لە یەك ملیار و 165 ملیۆن درهەمی ئیماراتی كە دەكاتە 315 ملیۆن دۆلار.

بەپێی راگەیەندراوی كۆمپانیا ئیماراتییەكە، ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان 235 ملیۆن درهەم كە یەكسانە بە 64 ملیۆن دۆلاری ئەمریكیی داوە بە دانەغاز لە بەرامبەر كاركردنی لە كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە ناوچەی گەرمیان.

بابەتی پێشتر

پاریس ئامادەیە.. ئەگەر مێسی بڕوات کێ جێگەی دەگرێتەوە؟

بابەتی دواتر

ئاگادارییەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراقەوە بۆ ئەو هاوڵاتییانەی لە تورکیان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share