کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمشەو لە سنووری پارێزگای سلێمانی تێکەڵەی بەفر و باران لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم  و هەند‌ێک جار ئاستى باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند، بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان، ئەگەرى بەفربارین لە سەنتەرى شارى سلێمانى و دهۆک بەشێوەى تێکەڵەى بەفر و باران دەبێت لە کاتەکانی شەودا”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە بە (1-2) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.

باسیلەوەش کرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران لە هەندێک ناوچەى جیا جیا، بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبێت”.

 

 

بابەتی پێشتر

تەقینەوەی دەریاچە بەستووەکان هەڕەشە لە ژیانی 15 ملیۆن کەس دەکەن

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدەدات

بڕیاره‌ سبه‌ینێ، ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی نوێی یه‌كێتی به‌سه‌رپه‌رشتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامبدات.…
Total
0
Share