تەقینەوەی دەریاچە بەستووەکان هەڕەشە لە ژیانی 15 ملیۆن کەس دەکەن

15 ملیۆن کەس لە جیهاندا لە ئێستادا لە ژێر مەترسی لافاوی لەناکاو و مەترسیداردان ئەمەش بەهۆی توانەوەی دەریاچە بەستووەکان و بەرزبوونەوە ئاستی ئاوەکانیان.

بەپێی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ، تواندنەوەی دەریاچە بەستووەکان هەڕەشە لە ژیانی 15 ملیۆن کەس دەکەن و هاوڵاتییانی هەریەکە لە هند و پاکستان و پیرۆ و چین نیوەی ئەو ژمارەیە پێکدەهێنن.

توێژەران دەڵێن، “ئەو رووداوە ژینگەییەی کە (لافاوی تەقینەوەی دەریاچە بەستووەکان)ی پێدەوترێت، زۆرترین مەترسی لەسەر وڵاتی هندستان هەیە، چونکە زۆرینەی دانیشتوانەکەی لە دەوروبەری رووبار و دەریاکان دەژین”.

تواندنەوەی دەریاچە بەستووەکان بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و گۆڕانکارییە ژینگەییەکانەوەیە، کە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریاچەکان و لەوێشەوە بەشێک لە رووبەرە وشکانییەکان دەبن بە ژێر ئاوەوە.

پێشتر توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردبوو، نیوەی رووبارە بەستووەکانی جیهان کە دەکاتە 215 هەزار رووبار، تا کۆتایی ئەم سەدەیە دەتوێنەوە ئەویش بەهۆی گۆڕانکارییە ژینگەییەکانەوە.

 

 

بابەتی پێشتر

بایدن: ئەگەر چین مەترسیمان بۆ دروستبکات بە توندی وەڵامی دەدەینەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share