حكومەتی ناوەند بڕیاری لەسەر ناردنی شایستەی جوتیارانی هەرێم دا

حكومەتی ناوەند بڕیاریدا بە جێبەجێكردنی بڕیاری ناردنی شایستەی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی 2015 و 2016.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و لە بڕگەیەكی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە، لە چێوەی پێدانی شایستە داراییەكانی جوتیاران، ئەنجومەنی وەزیران جەختیكردەوە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارە ژمارە (270ی ساڵی 2022).

بەپێی راگەیەنراوەكە دەقی بڕیارەكە بریتییە لە راسپاردنی وەزارەتی بازرگانی بە خەرجكردنی شایستەی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵانی (2015-2016) بە نرخی پاڵپشتی و، بەپێی یاسای پاڵپشتیی فریاگوزاریی ئاسایشی خۆراك و پەرەپێدان.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەنجومەنی كارگێڕیی بانكی ناوەندی پەسەندكرد بە هەمواركردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بەمجۆرە:

– 1300 دینار بۆ هەر دۆلارێك نرخی كڕینی لە وەزارەتی دارایی.
– 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێك نرخی فرۆشتنی بە بانكەكان.
– 1320 دینار بۆ هەر دۆلارێك نرخی فرۆشتنی لەلایەن بانك و دامەزراوە داراییەكان.

بابەتی پێشتر

لەبارەی دۆلارەوە سودانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی دواتر

بەڵا و موسیبەتەکان زۆر و گەورەبوون!

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share