پەرلەمان ستایشی دابەزاندنی نرخی دۆلار و داوای پەلەکردن لە ناردنی بودجەدا دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستخۆشیی لە بڕیاری حکومەت کرد بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و هەنگاوەکانی بۆ متمانەکردن بە دراوی نیشتمانی، داواشی کردووە پەلە بکرێت لە ناردنی پڕۆژە یاسای بودجەدا.

لە راگەیەندراوێکدا موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە، پاڵپشتی و ستایشی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی دەکەین بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار.

دەڵێت، داوا لە حکومەت دەکەین چاودێریی بازرگانان و ئەوانە بکات کە یاریی بە نرخی دۆلارەوە دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی بازاڕ.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “داوا لە حکومەت دەکەین پەلە بکات لە ناردنی بودجەی گشتیی عێراق بەپێی نرخی نوێی دیاریکراو”.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشممە حکومەتی عێراق بڕیاری دابەزاندنی نرخی دۆلاری بۆ 1300 دینار پەسەند کرد و لە سبەینێوە 100 دۆلاری ئەمریکی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە بە 130 هەزار دیناری عێراقی دەفرۆشرێت.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی بڕیاریدا لە سبەینێوە 100 دۆلار بە 130 هەزار دینار بفرۆشێت

بابەتی دواتر

لەبارەی دۆلارەوە سودانی داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق نه‌ماون

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژى‌ داعش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌ هیچ ‏هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئه‌مریكا له‌ عێراق…
Total
0
Share