وەزارەتی تەندروستی: 138 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون

وەزاەرەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوبات ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە 138 کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ” لە هەولێر 50 کەس توشی  کۆرۆنا بوون و لە سلێمانی 46 کەس، دهۆک 34 حاڵەت و گەرمیان حەوت کەس و یەک کەسیش لە هەڵەبجە توشبوون”.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، “دوو حاڵەتی مردن لە شەو و ڕۆژی ڕابردوودا تۆمارکراوە کە یەکێکیان لە سلێمانی و ئەوی دیکە لە دهۆک تۆمارکراوە”.

بەپێی ئامارە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 107 هەزار و لەو ژمارەیەش 186 کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش  102 هەزار و 545 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هەزار و 501 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی: گومان نییە لە کاریگەریی ڤاکسینەکان بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆن

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڤاکسینەکانی کۆرۆنا بۆ گۆڕاوی ئۆمیکرۆنیش کاریگەرن و جەختیکردووەتەوە هیچ ئاماژەیەک نییە بۆئەوەی نیشانیبدات گۆڕاوەکە…
زیاتر ببینە

پزیشکەکە دەدەنە دادگا..تەندروستیی سلێمانی لەبارەی فرۆشتنی نەخۆشخانەی فێرکارییەوە هاتەدەنگ

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی پزیشکێک کە لە میدیاکان باسی لەوە کردووە نەخۆشخانەی فێرکاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە پشتگوێخراوە…
Total
0
Share