“دیاردە” ئەو یانەیەی کڕی کە لێیەوە دەستیپێکرد

ئەفسانەی بەرازیلی ناسراو بە “دیاردە”، ڕۆناڵدۆ نازاریۆ دا لیما یانەی کروزێرۆ-ی بەرازیلی کڕییەوە، بەڵێنیشدەدات یانەکە بگەڕێنێتەوە بۆ پێگەی ڕاستەقینەی خۆی.

ئەفسانە 45 ساڵەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ئاشکرایکردووە، لە بەرازیل یانەی کروزێرۆی کڕیوە، ئەو یانەیەی کە لێیەوە دەرکەوتووە و دەستیپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی “ئۆ گلۆبۆ”، ڕۆناڵدۆی دیاردە بڕی 60 ملیۆن دۆلاری بەرامبەر بە بەشێکی زۆری پشکەکانی یانەی کروزێرۆ پێشکەشکردووە، ئۆفەرەکەشی ڕاستەوخۆ ڕەزامەندی لەسەردراوە.

“فینۆمینۆ” دەڵێت، “کروزێرۆ زۆری هەیە بەسەرمەوە، پێویستە بیگەڕێنمەوە بۆ پێگەی ڕاستەقینەی خۆی”.

یانەی کروزێرۆ لەم وەرزەدا بۆ خولی پلە دووی بەرازیل دابەزیوە، لەهەمان کاتدا ئەفسانەکەی سیلیساو لە ئیسپانیا خاوەنی یانەی ڕیاڵ بەلەد وەلیدە، کە ئەو یانەیەش بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا دابەزیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنه‌ قۆناغی 16 و ئینته‌ر هیوای بۆ گه‌ڕایه‌وه‌

ئه‌مشه‌و، سێشه‌ممه‌‌ به‌شێک له‌ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی پێنجه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی لیڤه‌رپوڵ و پۆرتۆ گه‌یشتنیان به‌ قۆناغی…
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌بردنه‌وه‌ له‌ مایۆرکا دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share