زیاتر لە 24 کاتژمێر بەسەر بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریادا تێپەڕیوە و ژمارەی قوربانیانی رووداوەکەش بەردەوام روو لە بەرزبوونەوەیە.
بەپێی دوایین ئاماری فەرمی دەزگا تەندروستییەکانی تورکیا، “ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و 921 کەس و ژمارەی ئەو کەسانەشی بریندارن گەیشتوونەتە 15هەزار و 834 کەس”.
هاوکات بەپێی ئەو زانیاریانەی لە میدیاکانی سوریا بڵاوکراونەتەوە، “لە سنووری رۆژئاوای کوردستان تا ئێستا هەزار و 764 کەس گیانیانلەدەستداوە و هەزار و 448 کەسیش برینداربوون”.
لە ئێستادا لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی جیهانەوە تیمی فریاگوزاری بەرەوە هەردوو وڵاتی سوریا و تورکیا بەڕێکەوتوون بە مەبەستی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان پێیان.