توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی بومەلەرزە ئاشکرادەکات

توێژینەوەیەکی ئیسرائیلی رێگەیەکی نوێ بۆ پێشبینیکردنی روودانی بومەلەرزە رادەگەیەنێت کە لە رێگەیەوە دەکرێت ژیانی هەزاران کەس رزگاربکرێت.

تساحی لیۆر مامۆستای زانکۆی عیبری لە قودس لە توێژینەوەیەکی نوێدا بڵاویکردەوە، “دەکرێت بە رێگەیەک پێشبینی روودانی بومەلەرزە بکرێت ئەویش لە بنی زەریاکانەوە”.

ئەو توێژەرە دەڵێت، “پێش ئەوەی بومەلەرزە لەسەر زەوی هەستی پێبکرێت، بە چەند چرکەیەک لە بنی زەریاکاندا هەستی پێدەکرێت، خێراترین رێگەش بۆ گەیاندنی ئەم زانیارییە بە دانیشتووانی سەر زەوی کێبڵێ فایبەر ئۆپتیکە کە بۆ گواستنەوەی هێڵی ئینتەرنێت بەکاردێت”.

ئاماژە بەوەش دەکات، “هێڵی فایبەر ئۆپتیک بە نزیکەیی 20 چرکە پێش گەیشتنی لەرینەوەی بومەلەرزەکە ئاگادارت دەکاتەوە، هەرچەندە ئەمە کاتێکی زۆر نییە، بەڵام دەرفەتت دەداتێ لەماڵەکەت یان باڵەخانەکەت خۆت رزگاربکەیت”.

جەختیشدەکاتەوە، “ئەم بومەلەرزانەی لەم چەند رۆژەدا روودەدەن باشترین دەرفەتن بۆ ئەوەی ئەنجامی توێژینەوەکە ئەزموون بکەین”.

بابەتی پێشتر

عێراق هەناردەکردنی نەوتی لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە راگرت

بابەتی دواتر

دوایین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share