نوێترین چاوپیکەوتنی مێسی

مێسی هەمیشە دەیەوێت چێژ لە یاریکردن وەربگرێت و بەنیازی وازهێنانیش نییە.

دەشڵێت کاتێک دەبیتە باوک دۆخەکە دەگۆڕێت.

// کاتێک دەبیتە باوک، ڕێگەکانی سەیرکردنی ژیان دەگۆڕێت، هەندێ لە شکستەکان زۆر بە ئازارن، بەڵام کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ ماڵەوە، دۆخەکە هەمووی دەگۆڕێت

// هەوڵ دەدەین فێری منداڵەکانمان بکەین کە ئێمە چی دەکەین بۆ ئەوەى ئەوان گەورە ببن

// لە راستیدا نازانم ئەگەر یاریزانی تۆپی پێ نەبومایە دەبوم بە چی؟ هەر لە منداڵییەوە حەزم بە یاریی تۆپی پێ بووە، ڕۆژەکانم لەگەل تۆپ بەسەر بردووە، تاکە شتێک بووە کە بیرم لێکردۆتەوە

// شکستەکان زۆربەى ناخۆشن، هەندێکیان سارێژبونیان قورسە و تا هەتایە دەمێنێتەوە

// باوکم هەندێ شتی فێرکردوم هەرگیز بیرم ناچێتەوە، کاتێکیش چومە بەرشلۆنە هەر لەگەڵمدا بوون، کاتێک منداڵ بووم گوێم لە هەموو ئامۆژگارییەک دەگرت

// کاتێک دەچمە ناو یاریگا هیچ شتێکم بیر نامێنێت و بیرم لای ئەوەیە کە کاتێکی خۆش بەسەر بەرم و ئەوپەری جوهدی خۆم بەکاردەهێنم

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای موەلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی دواتر

منداڵێک داوا لە وەزارەتی تەندروستی دەکات بە پشکنینی DNA بوونی سانتا یەکلاییبکەنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share