قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پەیامێكی هاوسۆزی بۆ كەسوكاری قوربانییانی بومەلەرزەكەی توركیا و سوریا بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بیرکردنەوەمان لەگەڵ هەموو کارەساتبارانە لەم کاتە سەختەدا”.
لە پەیامەكەیدا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە، “هاوسۆزیم بۆ خانەوادەی هەموو ئەو کەسانەی کە لە تورکیا و سوریا ئازیزانیان لەدەستدا بەهۆی بومەلەرزەکەی ئەم بەیانییە”.
قوباد تاڵەبانی لە كۆتایی پەیامەكەیدا نووسیویەتی، “بەهیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان. بیرکردنەوەمان لەگەڵ هەموو کارەساتبارانە لەم کاتە سەختەدا”.