تەقە لە پەرلەمانتارێك كرا و بەپێی وتەی پۆلیس، پەرلەمانتارەكە لە هەوڵی تیرۆركردنی رزگاریبووە.
پۆلیسی پارێزگای میسان رایگەیاند، عەلی سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە ناو شاری عیمارە دەستڕێژی گولـلەی لێكراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی عەلی سەعدون ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران كردووە، پاسەوانەكانی پەرلەمانتارەكەش تەقەیان لێكردوون و چەكدارەكان هەڵاتوون.