پێگەی میدڵئیست ئای بەریتانی، لە راپۆرتێكیدا سەبارەت بە دۆخی ئابوریی عێراق و بردنە دەرەوەی دۆلار لە رێگای مەرزی (ئیبراهیم خەلیل) چەند زانیارییەكی ئاشكراكردوو و دەڵێت، كۆمەڵێك سیاسی و بەرپرسی باڵای ناوخۆیی هەرێمی كوردستان، دۆلار لە ڕێگای مەرزی (ئیبراهیم خەلیل)ەوە دەبنە توركیا و ڕۆژانە (70) ملیۆن دۆلار بۆ توركیا بەقاچاخ دەبرێت و دەشڵێت، توركیا لە هەر 10 هەزار دۆلارێك پێنج دۆلار باج وەردەگرێت.
میدڵئیست ئای بەریتانی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، ئەو كەسانەی هەوڵی بردنەدەرەوەی دۆلار لە عێراقەوە دەدەن، وڵاتانی دراوسێن و بە دەست كێشەی نەختینەییەوە دەناڵێنن، یاخود كەسانێكن پێویستیان بەسپیكردنەوەی پارەكانیانە كە بەردەوامبوونی ئەو دۆخەی ئێستا مانای داڕمانی ئابوریی عێراقە بەمنزیكانە و دەستەوسان بوونی حكومەت لە دابینكردنی مووچەی مانگانە و دابینكردنی پارەی پڕۆژەكانی بەكاربردن”.