بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە لە باکووری کوردستان 30 کەس برینداربوون.
پاسەکە لە سەر رێگەی سەرەکیی ئامەد – ئورفا وەرگەڕاوە و 30 کەس برینداربوون کە چواریان برینیان سەختە و تەندروستییان ناجێگیرە.
هۆکاری رووداوەکە بەفر و سەهۆڵبەندانی رێگاکە بووە کە بەهۆیەوە پاسەکە لە کۆنترۆڵی شۆفێرەکەی دەرچووە و کەوتووەتەخوارەوە.