یەك كیلۆ گێلاس گەیشتە 35 هەزار دینار

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، “نرخی یەك كیلۆ گێلاس لە عەلوە گەیشتووەتە 35 هەزار دینار و جەختیشدەكاتەوە، بەشێكی زۆری بەرهەمی هاوردەكراو نرخەكانیان لە بازاڕدا بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە”.

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە وەرزی هاویندا یەك كیلۆ گێلاس بە چوار بۆ پێنج هەزار دیناربووە، لەم وەرزەدا ئەو بەرهەمە كەمبووەتەوە و خواستیش لەسەری هەیە و بەرهەمی هاوردەكراوی گێلاس لە عەلوە گرانە و بەشێكیشی پەیوەندی بە بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر دینارەوە هەیە”.

راشیگەیاند، “لە ئێستادا بەرهەمی گێلاس یەك كیلۆی لە عەلوە بە 35 هەزار دینارە و بەشێكی دوكاندارەكان كە دەیبدەن بە گرانتر دەیفرۆشن و سەرباری گرانییەكەی خواستیشی لەسەر هەیە”.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا باڵۆنە چینییەكەی خستەخوارەوە

بابەتی دواتر

مانگی رابردوو لە داهاتی نەوت 366 ملیۆن دۆلار بۆ حكومەت بووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن

سبەی خولی دووەمی تاقیكردنەوە گشتییەكانی قۆناغی 12ی ئامادەیی دەستپێدەكات، بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی دەڵێت، “هێڵەكانی ئینتەرنێت رادەگیرێن”.…
Total
0
Share