(ڤیدیۆ) ڕۆما بە بردنەوە لە ئیمپۆلی چووە پلەی سێیەم

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 21ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدران، یانه‌ی ڕۆما بردنه‌وه‌یه‌کی گرنگی به‌رامبه‌ر ئیمپۆلی تۆمارکرد.

ڕۆمای مۆرینیۆ له‌ یاریگای “ئۆڵێمپیکۆ” میوانداریی ئیمپۆلی کرد، یانه‌ی خانەخوێ توانی به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کانی “جێلاڕۆسی” له‌ خوله‌کەکانی دوو و شەش له‌لایه‌ن ڕۆجێر ئیبانێز دا سیلڤا و تامی ئەبراهامەوە‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی ڕۆما ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 40 و بە شێوەیەکی کاتی چووە پلەی سێیەمی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی ئیمپۆلی به‌ 26 خاڵه‌وه‌ چووە‌ پله‌ی دەیەم‌.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانی: ماسی و گۆشت و پەنیر دابەشدەكەین

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید لە مۆندیالی یانەکان ڕووبەڕووی گەورەی میسڕ دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share