خانووی ژمارەیەك هاوڵاتیی كورد گەڕێندرانەوە بۆ خاوەنەكانیان

بە هەوڵی پەرلەمانتارێکی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خانووی ژمارەیەك هاوڵاتیی كورد لە خورماتوو گەڕێندرانەوە بۆ خاوەنەكانیان و رێگری كرا لەوەی هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی لەو خانووانەدا جێگیرببن.

لە لێدوانێكدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا، د. كەریم شكور ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، “لە دوای ساڵی 2017ـەوە ئەو هێزەی بەرپەرچدانەوەی خێرا كە چوونە خورماتوو، بەشێكیان لە گەڕەكە كوردنشینەكان و لە خانووی ژمارەیەك هاوڵاتیی كورددا جێگیركرابوون، ئەوەش نیگەرانیی هاوڵاتییانی لێكەوتبووەوە و نەك تەنها بۆ خاوەنی خانووەكان، بەڵكو گرفتی بۆ چەند كۆڵان و گەڕەكێك دروستكردبوو”.

وتیشی، ئەمڕۆ شەممە ئەو هێزە ئاڵوگۆڕپێكرا بە هێزێكی پۆلیسی فیدراڵی كە دەیانویست بچنە ئەو خانووانەوە و شوێنی هێزەكانی پێشوو بگرنەوە، بەڵام رێگرییانلێكردوون و بە شێوەی یاسایی نەیانهێشتووە ھێزەکە لەو خانووانەدا جێگیرببن و خانووەکان گەڕێندراونەتەوە بۆ خاوەنەکانیان.

بابەتی پێشتر

حەلبووسی: لەگەڵ رێوشوێنەكان نرخی دراو دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی

بابەتی دواتر

توڕەبوون دڵەكان لەیەك دووردەخاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا

ئەندامێكی سكرتارییەتی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی نوێنەرایەتیی كۆنگرەی 13ی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دواخرا و هۆكارەكەشی ئاشكرادەكات. بەرهەم…
Total
0
Share