سودانی: ساڵانە بە بەهای سێ ملیار دۆلار دەرمان هاوردە دەكرێت و زۆرینەی پشكنینی بۆ ناكرێت

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت، “عێراق ساڵانە بە بەهای سێ ملیار دۆلار دەرمان هاوردە دەكات و زۆرینەی پشكنینی بۆ ناكرێت، بەرهەمی ناوخۆش تەنها 10%ـی پێداویستیی دەرمان پڕدەكاتەوە”.

لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ “رایەڵەی بەرهەمهێنەرانی دەرمان لە عێراق” كە ئەمڕۆ شەممە لە بەغداد بەڕێوەچووە و وەزیرانی تەندروستی و پیشەسازی ئامادەیبوون، سەرۆك وەزیران رایگەیاندووە، “كاری لەپێشینەی حكومەت رێكخستنەوەی كەرتی دەرمان و هاوردەكردنی هەڕەمەكییانەیەتی، بۆ ئەوەی ئاسایشی دەرمان بە تەواوەتی بەدیبهێنین”.

سودانی ئاشكرایكردووە، “ساڵانە عێراق بە بەهای سێ ملیار دۆلار دەرمان هاوردە دەكات و زۆرینەی ئەو دەرمانانە پشكنینیان بۆ ناكرێت”.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆبوونەوەكەدا وتوویەتی، “كارگەكانی ناوخۆ توانای بەرهەمهێنانی تەنها 10%ـی ئەو دەرمانەیان هەیە كە وڵات پێویستی پێیەتی و كەرتی تایبەت دەتوانێت 250 جۆر دەرمان دروستبكات، بۆ ئەو مەبەستەش حكومەت هاوكاریی ئەو كەرتە دەكات”.

بابەتی پێشتر

ڕامۆس دانی پێدا نا: تەنها مێسی

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ بەرامبەر ئێڤەرتۆن سێ خاڵی لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پارێزگایەک سبەینێ کرایە پشوو

ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا بڕیاریدا سبەینێ سێشەممە بکاتە پشووی فەرمی لە سنووری پارێزگاکەی. ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی پارێزگای کەربەلا بە…
Total
0
Share