ماڵی پێشمەرگەیەك لە كەركوك سووتا

بەشێك لە كەلوپەلەكانی ماڵەكە پاش رووداوەكە

بەهۆی شۆرتی كارەباوە ماڵی پێشمەرگەیەك لە كەركوك سوتا، رووداوەكە زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە.

بەهۆی شۆرتی كارەبا لە هیتەری گەرمكەرەوەدا ماڵێك لە گەڕەكی پەنجاعەلی كەركوك سووتا.

پەیامنێرمان لە كەركوك پێیڕاگەیاندین، خاوەنی ماڵەكە پێشمەرگەیە، ئاگر لە سێ ژووری ماڵەكەیدا دروستبووە و زیانی بە كەلوپەلەكانی گەیاندووە، دراوسێكانی بەهانایەوەچوون و كۆنتڕۆڵكراوە.

لە رووداوەكە هاوسەری پێشمەرگەكە تووشی تەنگەنەفەسی بووە و بەهۆیەوە رەوانەی نەخۆشخانە كراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانمان نەکشێنراونەتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە ئامێرەکانی پشکنینی مەینۆشی لە مەفرەزەکانی هاتوچۆ کشێنراونەتەوە، رایگەیاندووە، ئەگەر ئامێرەکانیش لەکاربکەون…
زیاتر ببینە

بەهۆی کێشەی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ رایینەکرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ بەهۆی کێشەی نەبوونی کارەباوە مامەڵەی بەشێک لە هاوڵاتییان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە رایینەکراوە. لە راگەیەندراوێکی…
زیاتر ببینە

بەهۆی گەندەڵییەوە پێنج کارمەندی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق بڵاویکردەوە، بە تۆمەتی بەفیڕۆدانی سامانی گشتیی پێنج کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای کەرکوک دەستگیرکران. دەستەی دەستپاکی…
Total
0
Share