پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، كۆبوونەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی و وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئەنجامی باشی هەبووە و دەشڵێت، بانكی ناوەندی بە مەرجەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان رازی بووە.
بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، خۆشبەختانە کۆبوونەوەی پارێزگای بانکی ناوەندی و وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ئەنجامی باشی هەبوو و، بڕیارە پێش ناوەراستی ئەم مانگە لە ئەمریکا جارێکی دیكە کۆببنەوە.
“مەرجەکانی ئەمریکا بۆ بانکی ناوەندی دایناوە و بانکی ناوەندی رازیبووە جێبەجێی دەکات” بڕیار رەشید وای وت.
بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە “مەرجەكان عێراق و کوردستان دەکات بە وڵاتێکی سیستمی بانکی. کە ئەمەش سود و زیانی خۆی دەبێت! دەبێت لە ئێستاوە هاوڵاتییان و بازرگانان و خاوەن پرۆژە و کارگەکان خۆیانی بۆ ئامادەبکەن”.