سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەزای پێنجوێن رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا رێگای پێنجوێن-سلێمانی داخراوە و تیمەكانیش لە هەوڵی كردنەوەی رێگاكەدان و داوایەكی ئاراستەی شۆفێران دەكرێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی قەزای پێنجوێن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئێستادا رێگای پێنجوێن-سلێمانی داخراوە و تیمەكانیش لە هەوڵی كردنەوەی رێگاكەدان.
شارەوانیی قەزای پێنجوێن داوا لە شۆفێران دەكات كاری زۆر پێویستیان نەبێت هاتوچۆی دەرەوەی قەزاكە نەكەن.