بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق دەستگیرکردنی شەش تیرۆرستی لە سلێمانی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “لە زنجیرەیەک چالاکی هێزەکانی سەر بە وەزارەتیی بەرگری بە هاوکاری ئاسایشی سلێمانی توانیان شەش کەس بە تۆمەتی تیرۆر دەستگیربکرێن”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو کەسانە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر دەستگیرکراون و تۆمەتبارن بە چەندین تاوانی تیرۆریستی لەنێوان ساڵانی 2014-2016”.
باسیلەوەشکرد، “دەستگیرکراوەکان چەندین تاوانی وەک خستنەخوارەوەی هێلیکۆپتەر و تەقاندنەوەی خوێندنگە و چاندنی بۆمب بۆ هاوڵاتییان و هێزە ئەمنییەکانیان ئەنجامداوە”.