لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل چۆن مامەڵە بە دۆلارەوە دەكرێت؟

لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل پارەی گومرگ بە دینار لە بازرگانان وەرناگیرێت و دۆلاریان لێوەردەگیرێت، دۆلاریش بە نرخی رۆژە لە كاتێكدا وەك پەرلەمانتارێك دەڵێت، “پێویستە دۆلارەکە بە 1450 دینار بشکێندرێتەوە”.

سۆران عومەر پەرلەمانتاری عێراق دەڵێت، “گومرگ لە دەروازە سنوورییەکان بە دۆلار دیاری دەکرێت، پێویستە دۆلارەکە بە 1450 دینار بشکێندرێتەوە، بەڵام لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل گومرگەکە بە دینار وەرناگیرێت و دۆلاریان لێوەردەگیرێت”.

بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە، چەند بازرگانێک نیگەرانییان پێگەیاندووە لەو مامەڵەیەی گومرگی ئیبراهیم خەلیل و دەڵێت، “ئەمە بارگرانییەکی زۆر دەخاتەسەر خەڵک، چونکە بازرگانیش دواجار ئەو پارە زیادەیە دەخاتەوەسەر کاڵاکە و کڕیار بە گرانتر دەیکڕێت”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی هەڵەبجە داوای خەرجکردنی پارەی چارەسەری 64 بەرکەوتووی چەکی کیمیایی دەکات

بابەتی دواتر

شەش تیرۆریست لە سلێمانی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share