كەی ئیفلیجیی منداڵان ریشەكێش دەكرێت؟

رۆژی 24ی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێك بە رۆژی جیهانیی ئیفلیجیی منداڵان دیاریكراوە، ئەو نەخۆشییەی كۆئەندامی دەمار داگیردەكات و دەشێت ببێتەهۆی ئیفلیجیی بەردەوام، بەشێوەیەكی گشتی منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵان تووشی دەبن، كەسانی دیكەی نەكوتراویش ئەگەری تووشبوونیان هەیە.

كۆنگرەی كۆمەكبەخشان كە هەفتەی رابردوو ئەڵمانیا میوانداری كرد 2.6 ملیار دۆلاری بۆ ریشەكێشكردنی نەخۆشییەكە كۆكردەوە. كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەیەوێت بەو پارەیە تا ساڵی 2026 نەخۆشییەكە لەناوببات لەڕێی پێدانی ڤاكسینی دژ بە ئیفلیجی بە 370 ملیۆن منداڵ.

سڤنیا شۆلتسە، وەزیری پەرەپێدانی ئەڵمانیا رایگەیاند، دەكرێت جیهانی بێ ئیفلیجیی منداڵان بێتەدی.

لای خۆیەوە بیل گەیتس، هاوسەرۆكی دامەزراوەی بیل و میلیندا گیتس لە وتەیەكی ڤیدیۆییدا وتی، “لەناوبردنی ئیفلیجیی منداڵان لەنێو دەستەكاندایە، بەڵام نەخۆشییەكە وەك سەرچاوەی هەڕەشە ماوەتەوە”.

لەوەتەی دەستپێشخەریی جیهانی بۆ ریشەكێشكردنی ئیفلیجیی منداڵان لە ساڵی 1988 دامەزراوە، توانراوە پارێزگاری لە زیاتر لە 2.5 ملیار منداڵ بكرێت لە تووشبوون بە نەخۆشییەكە لەڕێی پێدانی ڤاكسینەوە، بەوەش ژمارەكانی تووشبوون بە نەخۆشییەكە بەڕێژەی 99% كەمیكردووە.

تائێستا پاكستان و ئەفغانستان تاكە دوو وڵاتن كە بە نیشتمانیی نەخۆشیی ئیفلیجیی منداڵان دادەنرێن. هەردوو وڵاتی ئەفریقی مالاوی و مۆزەمبیق لەمساڵدا چەندین حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییەكەیان تیا تۆماركرا.

لە پێنوێنییە “نیگەران ئامێزەكان”ی دیكە، تۆماركردنی گۆڕاوی ڤایرۆسەكەیە لە وڵاتانێكدا كە ئیفلیجیی منداڵانیان تیانەماوە، لەنێویاندا بەمدواییە هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەریتانیا، بەپێی دامەزراوەی بیل و میلیندا گیتس، كە لە كۆنگرەكەدا بەڵێنی پێدانی بڕی 1.2 ملیار دۆلاری بۆ ریشەكێشكردنی نەخۆشییەكە دا.

بابەتی پێشتر

ئێستا نوێترین بڕیار لەبارەی چارەنووسی بەهای دۆلار ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

ریشی سوناك ئەركی پێكهێنانی حكومەتی نوێی بەریتانیا دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 111 دۆلار…
Total
0
Share