بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیانی خەڵک لەسەروو هەموو شتێکەوەیە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد پێشوازیکرد لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق.

لە دیدارێکدا دۆخی سیاسی و ئابوریی عێراق گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد کرایەوە.

سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد و دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی و رایگەیاند، “خەڵکەکەمان قوربانیی سەرەکیی ناکۆکییەکانن و پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەو دۆخە نەخوازراوە بهێنرێت. دەبێت رێککەوتنێکی یەکجارەکی بکرێت و چارەسەرێکی بنچینەیی بۆ کێشەکان بکرێت، بۆ ئەمەش دەبێت دەستوور خاڵی یەکلاکەرەوە بێت”.

لەبارەی دۆخی هەرێم و ژیانی هاوڵاتییانەوە سەرۆک بافڵ بەرچاوڕوونیدایە باڵیۆزی ئەمەریکا و وتی، “ئامانجی ئێمە دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیرە بۆ خەڵکەکەمان، هەموو هەوڵێکیش لەو پێناوەدا دەدەین و ژیانی خەڵک لەسەروو هەموو شتێکەوەیە”.

سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنیش لە وادەی خۆیدا سەرۆک بافڵ رایگەیاند، “ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردن نین، بەڵام پێویستە یاسای هەڵبژاردن هەمواربکرێتەوە و تۆماری دەنگدەران پاکبکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

بزانە لە سێ رۆژدا ئاستی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم چەند زیادییان کردووە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازیکرد لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share