بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی کار بۆ ژمارەیەک پسپۆڕی رادەگەیەنێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای دووکان رایگەیاند، پێویستیان بە ژمارەیەک پسپۆڕییە لە فەرمانگەی کارەبای بازیان و خەلەکان.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای دووکان ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان پێویستی بە ژمارەیەک پسپۆڕی تەکنیکى و ژمێریار و ئاى تى هەیە بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە بۆ فەرمانگەی کارەبای بازیان.

هەروەها پێویستییان بە شۆفێرێکە بۆ هۆبەی چاکسازیی کارەبای خەلەکان.

ئاماژە بەوشکراوە، فۆرمەکە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت پڕبکرێتەوە و مەرج و رێنماییەکان لە فۆرمەکەدا روونکراوەتەوە و دەبێت لە ماوەی حەوت رۆژ و تا بەرواری 9ی شوبات دەبێت پڕبکرێتەوە.

لەم لینکەوە فۆرمەکە پڕبکەرەوە:

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdAheCpK3s-lFbdsRndgnvLGvS_CazjUSUT-xCuoQgxVfE5pw/viewform

بابەتی پێشتر

ئەمساڵ دوو ملیۆن کەس فەریزەی حەج بەجێدەهێنن و پشکی هەرێمیش دیاریکراوە

بابەتی دواتر

سلێمانی.. پێكدادانی ژمارەیەك ئۆتۆمبێل لە یەك كاتدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share