كەسێك بە تۆمەتی كوشتنی ژنانی بەتەمەن لە ئەڵمانیا دەستگیركرا

پاش دووبارەبوونەوەی رووداوی كوشتنی ژنانی بەتەمەن لە ناوچەیەكی دوورەدەستی ئەڵمانیا، پۆلیس گەنجێكی سی ساڵانی بە تۆمەتی تێوەگلان لەو رووداوانە دەستگیركرد.

كوشتنی ژنەكان لە رۆژانی چوارشەممەدا ئەنجامدراون.

دوای ئەوەی پۆلیس لە پاییزی 2021دا دۆسیەی لێكۆڵینەوەی لە رووداوی دۆزینەوەی ژنێكی 90 ساڵان بە مردوویی لەناو ماڵەكەیدا داخست، جارێكی دیكە دووبارە دۆسیەكەی كردەوە پاش رووداوێكی هاوشێوە بەسەر ژنێكی دیكەی بەتەمەن لە هەمان ناوچە، هەردوو رووداوەكە لە رۆژی چوارشەممەدا بوون.

بەپێی میدیاكان ئەو گومانلێكراوەی دەستگیركراوە تائێستا باسی لە پاڵنەری كارەكانی نەكردووە.

بەپێی پۆلیس گومانلێكراو هاوڵاتییەكی سڕبی-یە و لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانیدا لە ئەڵمانیا دەژی.

بابەتی پێشتر

ئێرە هەرێمی کوردستانە!

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ موسەنا سامەڕائی و ڕەییان كلدانی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share