جبەخانە ئەتۆمییەکانی چوار هێندە زیادکردووە.. تایوان: چین نزیکە لە هێرشکردن

سوپای تایوان ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە و کەشتیی چینی لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی تایواندان و دەستپێکردنی هێرشی ئەو وڵاتە لە کاتێکی نزیکدا دەبێت، پێنتاگۆنیش دەڵێت، چین جبەخانە ئەتۆمییەکانی سێ بۆ چوار هێندە زیادکردووە.

وەزارەتی بەرگریی تایوان ڕایگەیاند، هێزەکانیان چاودێریی ژمارەیەکی زۆر لە فڕۆکە و کەشتیی چینی دەکەن لە گەرووی تایوان، کە بەمدواییانە چالاکییەکانیان زیاترکردووە و هەندێکیان هاتوونەتە هێڵی ناوەڕاستی جیاکەرەوەی سنوورە ئاوییەکان، وەزارەتی بەرگریی تایوان هێرشی چین بۆسەر دوورگەکە بە نزیک دەزانێت.

لەلایەکی دیکەوە جێگری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری سیاسی ئاشکرایکردووە، چین جبەخانە ئەتۆمییەکانی سێ بۆ چوار هێندە زیاترکردووە.

کۆڵن کێڵ دەڵێت، چین بەشێوەیەکی زۆر خێرا جبەخانە ئەتۆمییەکانی زیاتر دەکات و لە ئێستادا سێ بۆ چوار هێندەی پێشوو زیادیکردوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر واشنتۆن گوێبیستی لێدوانەکانی پەکین بووە سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ سەقامگیریی ستراتیژی، بەڵام تا ئێستا ئامادەکاریی چینمان بۆ ئەو مەبەستە بەم شێوەیەی ئێستا بە کرداری نەبینیوە.

دوێنێ هەینی کۆشکی سپی داوای لە چین کرد مانۆڕە سەربازییەکانی ڕابگرێت، کە ڕاستەوخۆ دوای سەردانەکەی نانسی پیلۆسی دەستیپێکرد.

جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند، “چین دەتوانێت بە ڕاگرتنی مانۆڕە سەربازییەکانی دۆخەکە بەرەو هێوربوونەوەیەکی تەواو ببات لە ناوچەکە”.

بابەتی پێشتر

كاندیدێكی سەرۆك وەزیران: بەریتانیا تاوتوێی كشانەوە لە دادگای ئەوروپا بۆ مافەكانی مرۆڤ دەكات

بابەتی دواتر

پزیشکەکەی بایدن: تەندروستیی سەرۆک باشە بەڵام هێشتا کۆرۆنای تێنەپەڕاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share