کشتوکاڵی عێراق: بە بەهای 800 ملیار دینار گرێبەستی کشتوکاڵیمان ئەنجماداوە

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بە بەهای 800 ملیار دینار گرێبەستی کشتوکاڵیمان ئەنجامداوە و پێشیبینی زیادبوونی بەرهەمی ناوخۆ بە رێژەی %30 دەکەین.

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ پلانی کشتوکاڵی ساڵی 2025، بڕیاردراوە بە تەرخانکردنی یەک ملیۆن و 500 هەزار دۆنم زەوی بۆ پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی عێراق.

دەشڵێت، هەر لەو چوارچێوەیەدا نزیکەی حەوت هەزار سیستەمی ئاودێرییان بە شێوازی مۆدێرن بەسەر جووتیاراندا دابەشکردووە تا کارەکانیانی پێ جێبەجێبکەن.

ئاماژە بەوەشدراوە، پێشبینی دەکەین بەهۆی گرێبەستە کشتوکاڵییەکانەوە بەرهەمی ناوخۆیی لە عێراقدا بە رێژەی %30 زیادبکات، چونکە لەماوەکانی رابردوودا بە بەهای 800 ملیار دینار گرێبەستی کشتوکاڵیمان ئەنجامداوە، کە رۆڵێكی بەرچاو لە بەرەوپێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ لە عێراقدا دەبینێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمی یەکێک لە قوربانییەکانی تەقینەوەکەی سلێمانی رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکرێتەوە

بڕیارە لە دوای تەوابوونی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی 14 لە قوربانیانی رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی،  تەرمی یەکێکی دیکەیان رەوانەی رۆژهەڵاتی کوردستان…
Total
0
Share